بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی چاوەدێری و پاڵپشتی لە منداڵانی سترێک بەدەرکردنی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕۆژی ۆێنجشەممەی تورکیا بۆ سەر منداڵان لە کوردستانی سووریا داوای لە سەرجەم هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد کە ئەرکی خۆیان لە پاڵپشتی لە منداڵان جێبەجێ بکەن و هیرشەکانی تورکیا رابگرن.
ڕێکخراوی چاوەدێری و پاڵپشتی لە منداڵانی سترێک هاوپەیوەند بە کوژرانی منداڵانی کوردستانی سووریا بە هۆی هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە، بەیاننامەیەکی لە قوتابخانەی مستەفا گلۆ لە گەڕەکی هەللی شاری قامیشلۆ دەرکرد.
ئەو بەیاننامە لەلایەن خوێندکارانی پۆلی سەرەتایی بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی خوێندرایەوە.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: لە هەموو ئەو هێرشانەی کە لە جیهاندا دەکرێت، منداڵان گەورەترین قوربانیانن و بەتایبەتی لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا، مدناڵانی 80 لەسەدی کوژراوان پێک دەهێنن. منداڵان ڕۆژانە دەکەونە بەر توندوتیژی، کوشتوبڕ و دەستدرێژییەوە.
Your Comment